ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی:بیست ساڵ لە ڕووداوەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001 تێدەپەڕێت و هێشتا ناڕوونیگەلێک لە ئەو ڕووداوە و پشتی ئەو سیناریۆوە پلان بۆ دارێژراوە، بەرۆکی ڕای گشتی بەر نەداوە.
بە گشتی ئەوەی کە سیاسەتوانانی ئەمریکا لە بەرچاویان هەبوو، دروست کردنی ڕێکوپێکیەکی نوێ بە پێی بەرژەوەندی ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکان بوو. کەواتە ئەفغانستان وەکوو یەکەم شوێنی مەبەستی ئەو سیناریۆوە هەڵبژێردرا.
بەڵام پرسیار ئەوەیە کە بۆچی 20 ساڵ دوای ئەو ڕووداوە گوماناویانە، ئەمریکییەکان بە تێچوویەکی یەک تریلیۆن دۆلارییەوە بە شێوەیەکی سەرشۆڕانە ئەفغانستانیان بەجێ هێشت. لە هەمان پێوەندیدا لەگەڵ شیرین هاتنەر ئەندامی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەی ئەمریکا و مامۆستای جۆرج تاونی کلۆمبیا لە گفتوگۆیەک لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، هۆکارگەلێکی زۆری بۆ شکتی ئەمریکا لە ئەفغانستان باس کرد و ئەوانەی لە بەدی هێنانی ئامانجگەلێک وەکوو نەتەوەسازی و دیمۆکراسی هۆی شکست وەسف کرد.
ئەمریکا 20 ساڵ بە بیانووی بەرەبگار بوونەوەی تیرۆریزم، پڕۆژەی نەتەوەسازی و سەپاندنی بایەخە ڕۆژاواییەکان لە ئەفغانستان مایەوە بەڵام هەر ئەو جۆرەی کە زۆربەی کارناسان پاگەندەیان کردووە، ئەمریکا لە بەدی ئامانجەکانی خۆی لە ئەو وڵاتە شکستی هێناوە. بە ڕای ئێوە هۆکارەکانی شکستی ئەمریکا چ بوو؟
ئەمریکا لە بەدی هێنانی هەندیک لە ئامانجەکانی خۆی سەرکەوتوو بوو. بۆ نموونە لە بیست ساڵی ڕابردوو هیچ هێرشێکی تیرۆریستی لە ئەمریکا کە لە ئەفغانستانەوە سەرچاوەی گرتبێت ئەنجام نەدراوە. خوێندنی مۆدێڕن لە ئەو وڵات ەپەرەی سەندووە و ژنانیش لە ئەو وڵاتە پێشکەوتوون. سەرەڕای ئەوە، ئەمریکا لە ئامانجگەلێک وەکوو نەتەوەسازی و دیمۆکراسی شکستی هێنا.
هۆکاری زۆریش بۆ ئەو بابەتە هەیە: ئەیەک ئەوەی کە ئەمریکا بووە خاوەن وڵاتێک کە بەهۆی شەڕی درێژخایەنی شەورەوی و هەروەها شەڕی ناوخۆیی ئەفغانستان وێران بووبوو. هۆکارگەلێکی دیکە درزی خێڵەکی و فیرقەیی فراوان لە کۆمەغلای ئەفغانستانە. دژایەتی لە نێوان ڕێبەرانی ئەفغانستان و گەندەڵی بەربڵاو لە دەوڵەتی کابولیش لە هۆکارەکانی دیکەی ئەو شکستەن. دوا هۆکاریش کە بۆ شکستی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان دەتوانین لەسەری باس بکەین بێ بەڵێنی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا وەکوو پاکستان بوو کە تەنانەت دوای ساڵی 2000 یش لە تاڵیبان پشتیوانیان کرد.
زۆر کەس پێیان وایە کە بەزینی کابول ئەنجامی ڕێککەوتنە نهێنییەکانی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان بوو. ئایا ئێوە لەگەل ئەو ڕوانگەیەن؟
لە نێوان ئەمریکا و تاڵیبان ڕێککەوتن کرا. بەڵام نە ڕێککەوتنی نهێنی. دانوستانی ئاشكرا لەلایەن زڵمای خەلیلزاد نێردەی تایبەت لە کاروباری ئەفغانستان ئەنجام درا.
Your Comment